ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٣١. لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ
لە موسوڵمانەوە بۆ جەنابی حەقق مەزبەتە بێ
چ ڕەوای حەققە عەدوو حاکمی ئەم میللەتە بێ
مەلیک و سەیید و بەگزادە فیرار و چەتە بێ
فوقەرا و ئوسەرا ھەر بەشی ئەم زیللەتە بێ
عولەما و قازی ھەم موفتی ئەم بیدعەتە بێ
لە سولەیمانی و کەرکووک و وڵاتی کفری
نووری چاوانی ئەگەر تابیعی زوڵم و کوفری
وەرنە وەک جەعفەری تەییار بە باڵیش بفڕی
بە خودا بێ ھونەر و زوشت و لە خانەی سفری
تا فەلەک سالاری ئەم کۆمەڵ و جەمعییەتە بێ
ئەم غەم و نەگبەتە چەوتی ڕەوشت و ئیقباڵە
چونکە ئەم عالەمە ئیغوا بووە عالەم ضاله...
عولەما و سولەحا تالیبی گەنج و ماڵە
شکی تێدا نییە ئەم دەردە جەزای ئەعمالە
یاخودا ئاخری ئەم ھەیئەت و وەزعییەتە بێ
تاقمێ گەرچی نیزاعیانە لەسەر ئیستیقلال
ناویان دەرچووە بێچارە بە سووئی ئیستیعمال
چونکە بێ پارەن ئەگەر لێرە بکەن ئیستیحسال
لە کنم وایە بە تەییارە دەکەن ئیستیدلال
ئەم نییەت چاترە عالەم لەسەر ئەو نییەتە بێ
دین و ئیمانی ھەموو دەوڵەت و میللەت پارە
مەنشەء و مورسی ئەنواعی موزیللەت پارە
چییە دەرمانی غەم و میحنەت و عیللەت پارە
مەسقەلی قووەیی ئیدراکی دەلالەت پارە
سابیری لۆردە ئەگەر ئەگەر واقیفی ئەم حیکمەتە بێ
پێنج خشتەکیی مەزبەتە بۆ جەنابی حەق

پەراوێز edit