خودایە لەم شەوی دەیجوورە کەی پەیدا ئەبێ ڕۆژێ
لە داوی زولفی ڕزگاری دڵی شەیدا ئەبێ ڕۆژێ
بە ناحەق کوشتمی ھاوارە شاھید بن موسوڵمانان
یەخەی بگرن لە جێگایێ کە سڕ ئیفشا ئەبێ ڕۆژێ
چ حاجەت غوسڵ و تەکفینی شەھیدی خەنجەری موژگان
کە چونکە حوجەتی بەو بەرگەوە ئەقوا ئەبێ ڕۆژێ
وتم: جەژنی ویسالت کەی دەبینم ڕۆحەکەم فەرمووی:
مەحاڵە تا لە دەوری قەبرەکەت غەوغا ئەبێ ڕۆژێ
فەقیر و موستەحەققم چاوەڕێی حیسسە زەکاتێکم
بفەرموو سا بزانین سابیری کەی شا ئەبێ ڕۆژێ؟
برین و عیللەتی سابیر مەگەر چا بێتەوە وەقتێ
موحەممەد شافیع و زاتی خودا پاشا ئەبێ ڕۆژێ