ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٢٩. جانا لە ھەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ
جانا لە ھەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ
دەم بێنە دەمم با نەمرم خێرت ئەگاتێ
عومرێکە بە ڕۆژووم و نەبوو جەژنی سیامێ
بەدبەختم و نەمدی لە شەوا قەدر و بەراتێ
کەوتوومە لە بەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم
شادم کە بە ئیحسان و بە ئینعام و زەکاتێ
ئەو وەعدەیە فەرمووتە کەچی ئیفات نەفەرموو
باوەڕبکە ئەمجا لە دەست دەچمە شکاتێ
تا نیونەفەس ماوە قەدەم بینە سەرینم
با بێتەوە خانەی بەدەنم تازە حەیاتێ
لەوساوە کە فەرمووتە شەوێ دێم و نەھاتی
ئێوارە گلاراومە تا بادی سەبا تێ
جانا کە خەیاڵی گوڵی حوسنت بە دڵا تێ
وەک بادی سەبا وایە بەسەر باغی گوڵا تێ
تەنھا لە دڵی من نییە ئەو بادە بە قوربان
زۆرە لە ھەموو مەملەکەت و شار و وڵاتێ
دواگیانمە فەرموو قەدەمێ بێنە سەرینم
با بێتە لەشی وشکەوەبوو تازەحەیاتێ
سابیر کە نەخۆش کەوتووە ھەر چاوی لە ڕێیە
تۆ بێی و شیفای دەردی ئەوی وای بە دڵا تێ

پەراوێز edit