ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٢٦. تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ
تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ
ڕوو لە دنیا وەربگێڕی دێتە قاف و سین و ھێ
تا قسەی یاری لەگەڵ ئەغیار ئەکەی بێزارە لێت
تێبگە ناکا نیساری ڕێ و حێ و میم و تێ
ڕەحمەتەڵڵا گەرچی زۆر و بێ شومار و واسیعە
جوملە مەحروومن لە جەننەت کاف و ئەلف و فێ و ڕێ
کافر و جوومان لەسەد شێخ و مەلا خۆشتر ئەوێ
لائیقە بۆ ئێمە حوور و بێ و ھێ و شین و تێ
ئەی بەھەشتی تۆ لە سوئی کردەوەی خۆت غافڵی
خوویی بەد ئەتباتە قاپی داڵ و واو و زێ و خێ
دۆزەخی پڕئاگر و دووپشک و ماری زەھردار
بۆ گوناھکارانە سابیر ڕۆژی حێ و شێ و ڕێ!

پەراوێز edit