شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ تا لە مەیلی تێگەیشتم یاری شیرین لام و بێ ڕوو لە دنیا وەربگێڕی دێتە قاف و سین و ھێ تا قسەی یاری لەگەڵ ئەغیار ئەکەی بێزارە لێت تێبگە ناکا نیساری ڕێ و حێ و میم و تێ ڕەحمەتەڵڵا گەرچی زۆر و بێ شومار و واسیعە جوملە مەحروومن لە جەننەت کاف و ئەلف و فێ و ڕێ کافر و جوومان لەسەد شێخ و مەلا خۆشتر ئەوێ لائیقە بۆ ئێمە حوور و بێ و ھێ و شین و تێ ئەی بەھەشتی تۆ لە سوئی کردەوەی خۆت غافڵی خوویی بەد ئەتباتە قاپی داڵ و واو و زێ و خێ دۆزەخی پڕئاگر و دووپشک و ماری زەھردار بۆ گوناھکارانە سابیر ڕۆژی حێ و شێ و ڕێ! ++++++++++++++++++++++