ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٢٣. ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو
ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو
فیکری بیکری نازەنین و ماھ جەماڵت کەی دەبێ؟
حەنزەلی دەستی بلوورینت لە شەککەر خۆشترە
باسوق و حەلوا بە زەوقی جوێنی تاڵت کەی دەبێ؟
باعیسی ژینم ئومێدی وەسڵی تۆیە بتگەمێ
پێت بڵێم سا بمکوژە خوێنم حەڵاڵت کەی دەبێ؟
گەرچی ئومێدی ویساڵت قووەتە بۆ جان و دڵ
ھەم تەرازووی لەززەتی شەرتی بەتاڵت کەی دەبێ؟
پادشاھا سابیری عومرێکە دەربانی دەکا
داخیلی خوددامەکەی سەفی نەعالت کەی دەبێ؟
دولبەرە مەست و فەلەک کەڕ، بەختی شوومت خەوتووە
سابیری نەفعی شکات و عەرز و حاڵت کەی دەبێ؟

پەراوێز edit