شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو فیکری بیکری نازەنین و ماھ جەماڵت کەی دەبێ؟ حەنزەلی دەستی بلوورینت لە شەککەر خۆشترە باسوق و حەلوا بە زەوقی جوێنی تاڵت کەی دەبێ؟ باعیسی ژینم ئومێدی وەسڵی تۆیە بتگەمێ پێت بڵێم سا بمکوژە خوێنم حەڵاڵت کەی دەبێ؟ گەرچی ئومێدی ویساڵت قووەتە بۆ جان و دڵ ھەم تەرازووی لەززەتی شەرتی بەتاڵت کەی دەبێ؟ پادشاھا سابیری عومرێکە دەربانی دەکا داخیلی خوددامەکەی سەفی نەعالت کەی دەبێ؟ دولبەرە مەست و فەلەک کەڕ، بەختی شوومت خەوتووە سابیری نەفعی شکات و عەرز و حاڵت کەی دەبێ؟ ++++++++++++++++++++++