بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک
خۆر ھەڵات و جێ بە جێ بۆچی نەبێ شەونم ھیلاک
فەرموو سەیری کە لە ڕێگەی عەشقی تۆ دا عالەمێ
عاجز و بیمار و ماتەمبار و غەرقی خوێن و خاک
تۆ کە ڕابوردی بەسەرمانا دەسم دامێنی تۆ
چاکی نازک ھەڵکە ئالوودە مەکە داوێنی پاک
سابیری لێو گەستنی ئەو شۆخە بێ حیکمەت نییە
یەعنی ناڵین و شکات و گریە نازانم بە چاک