تابەکەی قوربان سروشکی خوێن و ناڵەی دەردناک
وەک خەیاڵت بێ بە چاو و سینەدا روحي فيداك
فەرموو فەرموو عاشقانت وا بە جان موشتاقی تۆن
گەرچی تۆ خۆری ئەوان شەونم ئەبن مەحو و ھیلاک
خۆ بە ئوممێدی ویسالی وا حەیاتم باقییە
وەر نە دووریت دەم بە دەم دەمخاتە گێژاوی ھیلاک
گەر بە قەسدی کوشتنم ھاتی دەسم دامانی تۆ
چاکی نازک ھەڵکە خوێناوی نەبێ داوێنی پاک
بمکوژە بەڵکوو حەیاتی جاویدانم دەسکەوێ
چاک ئەچم بۆ چاکی چاکان، چاک بەدار و سینەچاک
وا برۆی ھێنایە یەک، ئەو لێو گەزانە یەعنی چی؟
پڕ حەزەر بە سابیری بێباکە با نەتکا ھیلاک