ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١١٥. ھەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار
ھەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار
مەزرەعەی شادیم فەوتان وە یەکجار
قازانجم غەمە لەگەڵ سەرمایە
ئیتر چ باکم گەرما و سەرمایە
غەم لە جێی خۆشی نائیب مەنابە
عوشڕەتم مودام بادە و شەرابە
موتریبا لە چاو منت کەوتبێ
مەقامێ بڵێ کەس نەژنەوتبێ
غەم بێ حیساب و سەر و سامانە
سەداکەت شیفای دەرد و زامانە
بەدڵ تیمار کە زامی بیمارێ
لەو دەم و مەقام ڕەحمەت دەبارێ
زامار حەربەی موژەی دڵدارم
بۆیە وا مودام دیدە خوونبارم
مەگەر برینم وەختێ ساڕێش بێ
من و یار ئیتر نە کەس نە خێش بێ
ئەی بەختە ئاوێ بدە وە چاودا
ئەوا سووسکەی دڵ خنکا لە داودا
ڕەحمێ کە بە حاڵ گرانیی دەردم
بە ڕەنگی زەرد و ھەناسەی زەردم
یا من بەدبەختم یا یار بێزارە
وا ڕەنگم خەزان ئەشکم بەھارە
شێواوم وێنەی قەیسی عامیری
ناوم نەجمەدین لەقەب سابیری
نەخۆشی باتین ئەگەر زاھیر بێ
مەسڵەحەت وایە بەندە سابیر بێ

پەراوێز edit