ئەی پیری ئێسک و گوێ گران، عەقڵ و حوقەسووک
وەی میری تەکیەزل و خانەی دین بچووک
پووکت نەما گوێزی پووک مەنێ بە دەم، بەدە
بۆ پیر و ڕیشسپی جوان نییە تازە بووک
ڕۆژی تیجارەت و تەمەع خۆت بە براگەورە عد ئەکەی
مەیدانی نوێژ و جەماعەت ئەبی بە برابچووک
شوکری خودا شەوکەتی داوە پێت و شووکتە
بووستانی دینی تۆ بەڕەڵڵایە بە دووک و شووک
عالەم گرفتیان کردووە ناچنە سەر حەکیم
سەد کاشکی ئەچوون و ئەیانخوارد حب الملوك
ئەم ناڵەناڵە مناڵانە کە فەخری پێوە ئەکەن
بێ ئیعتیبارە ناڵەی مناڵی ناڵە فسووک
سابیر ئەگەرچی قسەت ڕاستە بەسیەتی مەڵێ
تەعزیری ناس مەکە لە مەساکین تا ملووک