ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١١١. ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک
ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک
وەی پیری دەعیەزل و گرانجان و عەقڵ سووک
بۆ مەنفەعەت ئەچیتە پێشەوە برا گەورەکەم
ڕۆژی سەخا ئەکەویتە دووا وەک برابچووک
ئەمڕۆ بە باڵ و پەڕی دەوڵەمەندی ئەفڕی و سبەی
باڵ و پەڕت لە دۆزەخا ئەبێ ھەڵەپڕووک
چونکە خودا گرانی و حوڕمەتێکی دا بە تۆ
لائیق نییە بڕوانییە ئێمە بە چاوی سووک
سەد کە ساحیبی دینار و دەرھەم و شەوکەتی
وێرانە باغ و زەراعەتی دینت بە دووک و شووک
ھەرچەندە گفتوگۆم خۆش نییە لە کن عەوام
بۆ عیللەتی دەروون خاسترە لە حب الملوك
باوەڕبکە قسەکانم ھەموو کۆک و بێ غەشە
گەر عەیبی لێ ئەگری وەرە بکۆکە چرووک
ھەرچی بڵێم بە قەوم و بێگانە فوجئەتەن
ئامادە لەسەر چۆک و ئەمدەنە بەر چەپووک
ھەر پووکەپوکتە گوێزی پووک ناشکێ بە پووک
ئەی پیری سەرسپی سووکەسووک مەکە لە دەوری بووک
خامۆش سابیری کە نەسیحەتشنەو نەما
نووسراوی خۆت بشارەوە مەزرووف و سەر بلووک!

پەراوێز edit