ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک
خۆری یا حوور و پەری یا ڕۆحی! ئەی روحي فيداك؟
فەرموو سەیری کە نەخۆشانت کە موشتاقن بە جان
با وجوودی ئافتاب گەرچی دەبێ شەونم ھیلاک
کاشکێ ڕۆژێک دەھاتی دەس بە تیغ و خەشمناک
خۆم بە یەکجاری دەکرد خەڵتان و غەرقی خوێن و خاک
چاکی دامەن ھەڵکە با چڵکن و خوێناوی نەبێ
چونکە جێی باڵایە دائیم ساحیبی دامانی پاک
بۆ نومایش خۆی نیشان دا عومری خەڵکی دا بە باد
عادەتەن وەختێ کە خۆر ھەڵدێ دەبێ شەونم بە خاک
چاوەکەم ئوممێدی وەسڵی تۆیە مایەی ژینمە
با بە ڕووزەردی نەچێ ڕۆحم بە نێو ئەڕواحی پاک
سابیری تێفکرە یارت لێوی خۆی بۆچ گەستووە؟
یەعنی وسکوت! ئەم قسە بێسەرفە نازانم بە چاک!