پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ
وەکوو حۆلی بیابانم وڕ و گێژ
عیلاجم ناکرێ دەردم گرانە
بە قورئان و حەکیمان و بە ڕاوێژ
ئەزانی باعیسی شەوتاو و لەرزم
بە تاتای زولف و چاوانی گەلاوێژ
ھەتا ئومێدی مانم بوو نەھاتی
کە مردم بێرە سەر قەبران و بمنێژ
بە بەرزی قامەتی کووتاھە دەستم
بە ڕاستی سەروی قەددی تالیعم لێژ
نەمامی قەددی تۆ با سەوز و تەڕ بێ
لە کانی چاوی من پاراوە بینێژ
بپرسە سابیری چۆنە لە دووریت
پەرێشانە میسالی بەرخی لامێژ