شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ پەرێشانم بە تیری چاوی خوێنڕێژ وەکوو حۆلی بیابانم وڕ و گێژ عیلاجم ناکرێ دەردم گرانە بە قورئان و حەکیمان و بە ڕاوێژ ئەزانی باعیسی شەوتاو و لەرزم بە تاتای زولف و چاوانی گەلاوێژ ھەتا ئومێدی مانم بوو نەھاتی کە مردم بێرە سەر قەبران و بمنێژ بە بەرزی قامەتی کووتاھە دەستم بە ڕاستی سەروی قەددی تالیعم لێژ نەمامی قەددی تۆ با سەوز و تەڕ بێ لە کانی چاوی من پاراوە بینێژ بپرسە سابیری چۆنە لە دووریت پەرێشانە میسالی بەرخی لامێژ ++++++++++++++++++++++