شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک وەی پیری دەعیەزل و گرانجان و عەقڵ سووک بۆ مەنفەعەت ئەچیتە پێشەوە برا گەورەکەم ڕۆژی سەخا ئەکەویتە دووا وەک برابچووک ئەمڕۆ بە باڵ و پەڕی دەوڵەمەندی ئەفڕی و سبەی باڵ و پەڕت لە دۆزەخا ئەبێ ھەڵەپڕووک چونکە خودا گرانی و حوڕمەتێکی دا بە تۆ لائیق نییە بڕوانییە ئێمە بە چاوی سووک سەد کە ساحیبی دینار و دەرھەم و شەوکەتی وێرانە باغ و زەراعەتی دینت بە دووک و شووک ھەرچەندە گفتوگۆم خۆش نییە لە کن عەوام بۆ عیللەتی دەروون خاسترە لە حب الملوك باوەڕبکە قسەکانم ھەموو کۆک و بێ غەشە گەر عەیبی لێ ئەگری وەرە بکۆکە چرووک ھەرچی بڵێم بە قەوم و بێگانە فوجئەتەن ئامادە لەسەر چۆک و ئەمدەنە بەر چەپووک ھەر پووکەپوکتە گوێزی پووک ناشکێ بە پووک ئەی پیری سەرسپی سووکەسووک مەکە لە دەوری بووک خامۆش سابیری کە نەسیحەتشنەو نەما نووسراوی خۆت بشارەوە مەزرووف و سەر بلووک! ++++++++++++++++++++++