شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک بۆ نەچێ ڕۆحم کە چاوم کەوتە چاوی خەشمناک خۆر ھەڵات و جێ بە جێ بۆچی نەبێ شەونم ھیلاک فەرموو سەیری کە لە ڕێگەی عەشقی تۆ دا عالەمێ عاجز و بیمار و ماتەمبار و غەرقی خوێن و خاک تۆ کە ڕابوردی بەسەرمانا دەسم دامێنی تۆ چاکی نازک ھەڵکە ئالوودە مەکە داوێنی پاک سابیری لێو گەستنی ئەو شۆخە بێ حیکمەت نییە یەعنی ناڵین و شکات و گریە نازانم بە چاک ++++++++++++++++++++++