ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٠٧. وا لە چاوانم بزر بوو ڕوویی یاء و ئەلف و ڕێ
وا لە چاوانم بزر بوو ڕوویی یاء و ئەلف و ڕێ
شەو لە خەو مەئیووس و چاو و دڵ لە ساد و بێ و ڕێ
سەبر و ئارامم نەماوە واو و قاف و ئەلف و ڕێ
خانە بێزار و زەبوونم شیبھی شین و یێ و تێ
زامداری تیری چاوی داڵ و لام و بێ و ڕێ
بێ خەو و خۆراک و دڵ پڕ میم و حێ و نون و تێ
تا لە من ون بێ جەماڵی داڵ و لام و بێ و ڕێ
چاوەکەم بێ نوورە دڵ بێ شین و کاف و یێ و بێ
بێ شەکیب و بێ قەرارم تەن نەخۆش و بێ دەوا!

پەراوێز edit