ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٠٦. یا ڕەب پەناھ نییە غەیرەز پەناھی تۆ
یا ڕەب پەناھ نییە غەیرەز پەناھی تۆ
بە سەد گوناھەوە ڕووم کردە بارەگاھی تۆ
ئومێد ئەکەم بە عەفوو خەتام داپۆشی
تۆ پادشاھ و من بەندەیی ڕووسیاھی تۆ
عومری خدر و موڵکی ئەسکەندەرم گەر ئەبوو
سەرفم ئەکرد بە خودا ھەمووی لە ڕاھی تۆ
ناشارەزام و ئاشنایێ نییە دەسم بگرێ
قەیدم بکا لە دەفتەری تیپ و سوپاھی تۆ
یا ڕەب بگاتە دامەنی ئاشنا دەستی سابیری
ثاني بە جاھی ئەنبیا ئەووەل بە جاھی تۆ

پەراوێز edit