شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: یا ڕەب پەناھ نییە غەیرەز پەناھی تۆ یا ڕەب پەناھ نییە غەیرەز پەناھی تۆ بە سەد گوناھەوە ڕووم کردە بارەگاھی تۆ ئومێد ئەکەم بە عەفوو خەتام داپۆشی تۆ پادشاھ و من بەندەیی ڕووسیاھی تۆ عومری خدر و موڵکی ئەسکەندەرم گەر ئەبوو سەرفم ئەکرد بە خودا ھەمووی لە ڕاھی تۆ ناشارەزام و ئاشنایێ نییە دەسم بگرێ قەیدم بکا لە دەفتەری تیپ و سوپاھی تۆ یا ڕەب بگاتە دامەنی ئاشنا دەستی سابیری ثاني بە جاھی ئەنبیا ئەووەل بە جاھی تۆ ++++++++++++++++++++++