شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: وا لە چاوانم بزر بوو ڕوویی یاء و ئەلف و ڕێ وا لە چاوانم بزر بوو ڕوویی یاء و ئەلف و ڕێ شەو لە خەو مەئیووس و چاو و دڵ لە ساد و بێ و ڕێ سەبر و ئارامم نەماوە واو و قاف و ئەلف و ڕێ خانە بێزار و زەبوونم شیبھی شین و یێ و تێ زامداری تیری چاوی داڵ و لام و بێ و ڕێ بێ خەو و خۆراک و دڵ پڕ میم و حێ و نون و تێ تا لە من ون بێ جەماڵی داڵ و لام و بێ و ڕێ چاوەکەم بێ نوورە دڵ بێ شین و کاف و یێ و بێ بێ شەکیب و بێ قەرارم تەن نەخۆش و بێ دەوا! ++++++++++++++++++++++