تا بژیم تێت ده‌بڕم، خاوه‌نی جوانی و ده‌سه‌ڵات
چاوی ئاوات و هیوام، ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی و‌ڵات
داده‌مرکێ کوڵی دڵ تاوێکی ڕێت‌خه‌م چ ده‌بێ
به سه‌ری نوکی زمانم له بنی په‌نجه‌یی پات
ڕۆژی هه‌ڵکه‌وته ده‌سا با گوڵه‌که‌م تێت ڕاکه‌م
له ترۆمبیلی فیداکاری به‌ره‌و کۆڕی خه‌بات
لێت ده‌به‌م جارێ به بێده‌نگی نه‌چی بیکه‌یه قاو
نێوی هاوکاری له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌که‌ی دێموکڕات
یاری شیرین ده وه‌ره تا زووه تا لێت نه‌چووه
ته‌مه‌نی جوانی بژین پێکه‌وه تاکه‌ی به ته‌مات
گیانه‌که‌م خۆ تۆ هه‌زار جار پترت داوە به من
قه‌ولی بێ کرده‌وه هه‌ر وشکه تریتم به هیوات
که‌نگێ بۆم داده‌که‌نی، خۆمی به سه‌ر داکێشم
که‌وشه‌که‌ت ماچ که‌م و سه‌ر دانێمه به‌ر پێت کز و مات
لیت نه‌چێ ڕه‌نگه له به‌ر ته‌نگی ئەشێ بۆت ته‌ڕ که‌م
ده‌سته نه‌رم و شله‌که‌ت بازنه ئازاری نه‌دات
توند و تیژی به‌سه بۆم تیل که ده‌با لێی ڕاده‌م
به سمێڵ گسکی ده‌م ئه‌و تۆزه له سه‌ر شانی که‌وات
تۆ له سه‌ر ئه‌و ڕقه بی تێک ده‌چه‌قێنین له پڕا
من له پێت دڕکی مژۆڵ تۆ له دڵم تیری نیگات
هه‌ر نه‌بێ تاقه یه‌کێکم ده‌یه با خۆم نه‌کوژم
له‌م هه‌موو ده‌سره که پێی ده‌سڕی دەم و لێوی نه‌بات
بێڵه خاوی که‌مه‌وه ڕه‌ق بووه سندوقی سه‌رت
باری لێوم به تکەی ئاره‌قه‌که‌ی سه‌ر گۆنات
پاش و پیش هه‌ر یه‌که بۆ من کە مه‌به‌ستم چوونه
زه‌رده‌لیمۆ چووە ناو ده‌ستمه‌وه یا پرچی سیات
هه‌ر له لای تۆیه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ تێی کێشم
خۆڵی به‌ر پێته له چاوم کرێ ڕووناکی ده‌کات
حه‌ز ده‌که‌ی جارێ بژیم بۆم وه‌ره پێش با تێی نێم
ده‌م له نێوانی مه‌م و سینه، وه‌خۆم ئاوی حه‌یات
نایه‌ڵم بێشێ، وه‌ره پێشێ، ده‌با بۆت تێخه‌م
ئه‌م دوو ئەنگوستیله ئاڵتونه له قامکت به خه‌ڵات
ده‌وه‌ره گیان و قه‌وه‌ت، تاوێ ئه‌وه‌م بگره به وه‌ت
نه‌بزی ده‌ستم به سه‌ری په‌نجه، نه‌خۆشم که له لات
من که خۆم ناوه‌ته پێناوت ئه‌تۆش بۆم فش که
قۆڵی ڕاستت بخه‌مه باسکم و ده‌رچین له و‌ڵات
با بکه‌م تۆبه له سه‌ر ده‌ست و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم ببمه سالکی سه‌ر کۆشک و سه‌رات
تا کوتم کوانێ؟ بڵێ هانێ، دڵم مه‌شکێنه
حافزم موسته‌حه‌قم، چاو له ده‌سی تۆم هه‌موو کات
جوانی تۆی دا لە محەک ناحەزی من بۆم دەرکەوت
ئەوی جوانان هەیانە، بە تەنیا هەیە لات
گوڵەکەم بۆیە نەشەت سازە دەڵێن چاکت دا
ئیمتحانی شەشی ناوەندی، بژی مامۆستات
خۆت کەمێ شل کە سەرت داخە دەبا پێتەوە نێم
دوو زەروو، کوڵمی گەش و چاڵی چەنەت زیبکە نەکات