گوڵەکەم بۆ گوڵی ڕووت عاجز و ماتم بە غەوس
تاکوو ژێر گڵ دەخرێم هەر بە تەماتم بە غەوس
وەرە ئاواتی دڵم، شەوق و ڕووناکی مزڵم
من کە تۆم لا نەبی، بێسەبر و سەباتم بە غەوس
تەڕ ببێ لێوی بەبارم لە زنەی شیوی مەمان
وا دەزانم کە لە سەر ئاوی حەیاتم بە غەوس
رووم بدەیتێ لە جیهان بەختەوەرەم، تاجی سەرم
دەستدرێژ و مەزن و میری وڵاتم بە غەوس
بێتوو لێم تووڕە بی، گریانە بەشم، چارەڕەشم
هەر هەمان چاولەدەس و بێدەسەڵاتم بە غەوس
زۆر نەخۆش و کەلەلام ئەو دەمە نادیاری لە لام
باوی شادی و نەشەمە، کاتێ لە لاتم بە غەوس
ڕەشترین ڕۆژی ژیانی منە دوور کەوتنی تۆ
خۆشبەختتر بەشەرم تا لە پەناتم بە غەوس
پێ لە ماڵم مەبڕە، شەرتە بە شانازییەوە
حازری خزمەتی ئەو کەوشە لە پاتم بە غەوس
گوڵەکەم، حۆریلەقا، خونچەگوڵی باغی سەفا!
بولبولی شێت و ئەوینداری وەفاتم بە غەوس
بەسە زیندانی جەفا، بمگرە ئامێزی وەفا
بە سەر و ماڵەوە قوربانی وەفاتم بە غەوس
رۆژی من ڕەش مەکە چەشنی وەلیدێوانە، دەخیل
پڕ لە ناکامی دەبێ گشت دەم و کاتم بە غەوس
بێمرادانە مەگەر دەست دەمە کەشکۆڵ و عەسا
وێڵ و شەیدا بم هەتا ماوە حەیاتم بە غەوس
ئەمە ئاواتمە: هەرگیز لە پەنای تۆ نەبزووم
تاکوو دوایی تەمەن و وەخت و سەعاتم بە غەوس
ئاشەکۆنێک و حەسیر و خەوی سەر باوەشی یار
وا دەزانم کە لە ناو کۆشک و قەڵاتم بە غەوس
كەیلی بێ مەیلی و بیمار و خەفەتبار و كزی
سڕی و ساردیت و كەمی شەرت و بەقاتم بە غەوس
شۆخی شیرین، وەرە لام تاوێ، نەخۆشی دەسی تۆم
دەست لە دەستم دە، بڵێ هەستە شیفاتم بە غەوس
ئاه و ناڵین بەسە، لوقمانی ویسالت لە کنە
دەردی دڵدارییە خستووتی، دەواتم بە غەوس
ئێش و ئازاری لەشم دەرکە بە ماچێکی دەمت
شەکەتی کوڵمی گەش و لێوی نەباتم بە غەوس
بەزەییت بێ بە منی چارەڕەش و پیر و کەساس
حافزم، موستەحەقی خێر و زەکاتم بە غەوس