ئه‌م جێژنه پێروز بێ له هه‌موو گوێگر و گوێدێر
پیرۆز به دڵی خۆش و له‌شی ساغ و زگی تێر
دوایین په‌ڕی هه‌ڵدایه‌وه زستانی سڕ و سارد
پێچایه‌وه خوێن تاڵی دزێو، نه‌گبه‌تی بێ خێر
مووسایی به‌هاری به هه‌موو موعجیزه‌کانی
فیرعه‌ونی ده‌ی و به‌همه‌ن و ئه‌سفندی نیا ژێر
نەورۆزە، سەری ساڵە، گوڕەی پیرە شەماڵە
بۆ گیانی هەرەس دێ تلی پێدا وەکوو تاوێر
نه‌ورۆزه به‌هاره هه‌ڕه‌تی کۆشش و کارە
جا نۆره‌ته ئه‌ی کاکی فه‌لا، مامه‌یی وه‌رزێر
خێرا که له خاو بێنەده‌رێ جووتی که‌ڵانت
بۆ شێوی زه‌وی و زاره‌که هه‌ڵمه‌ت به‌ره وه‌ک شێر
سه‌یری ده‌ر و ده‌شتێ که دەڵێی باخی به‌هه‌شتە
مێرگی هه‌موو بژوێنه، هه‌وارگه‌ی هه‌مو زەنوێر
گیان به‌خشه هه‌وای کێو و که‌ژ و دیمه‌نی کوێستان
خه‌مڵاوه به گیاخاو و گوڵی سوێسن و شللێر
هه‌ر ده‌نگی مەله تێکه‌ڵی هاڕه‌ی خڕ و دۆڵە
هه‌ر لووزه‌وی به‌فراوه ده‌کا هاژه له هه‌ڵدێر
هه‌ر تاوڵ و ڕه‌شماڵه به داوێنی چیاوە
هه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و داوەتی بێریانه به بلوێر
زاخاوی دڵان حیله وو کۆڕژنی کەحێلە
تاوێنی خه‌مان ده‌نگی مه‌ڕ و به‌رغه‌ل و هاوێر
خۆزگه‌م به‌وه ئه‌و فه‌سڵه به چاوانی ده‌بینێ
ژین نرخی لەلای خاوه‌نی بیناییه، نه‌ک کوێر
پیرۆز به دڵی خۆش و له‌شی ساغ و زگی تێر
دوایین په‌ڕی هه‌ڵدایه‌وه زستانی سڕ و سارد
پێچایه‌وه خوێن تاڵی دزێو، نه‌گبه‌تی بێ خێر
مووسایی به‌هاری به هه‌موو موعجیزه‌کانی
فیرعه‌ونی ده‌ی و به‌همه‌ن و ئه‌سفندی نیا ژێر
نەورۆزە، سەری ساڵە، گوڕەی پیرە شەماڵە
بۆ گیانی هەرەس دێ تلی پێدا وەکوو تاوێر
نه‌ورۆزه به‌هاره هه‌ڕه‌تی کۆشش و کارە
جا نۆره‌ته ئه‌ی کاکی فه‌لا، مامه‌یی وه‌رزێر
خێرا که له خاو بێنەده‌رێ جووتی که‌ڵانت
بۆ شێوی زه‌وی و زاره‌که هه‌ڵمه‌ت به‌ره وه‌ک شێر
سه‌یری ده‌ر و ده‌شتێ که دەڵێی باخی به‌هه‌شتە
مێرگی هه‌موو بژوێنه، هه‌وارگه‌ی هه‌مو زەنوێر
گیان به‌خشه هه‌وای کێو و که‌ژ و دیمه‌نی کوێستان
خه‌مڵاوه به گیاخاو و گوڵی سوێسن و شللێر
هه‌ر ده‌نگی مەله تێکه‌ڵی هاڕه‌ی خڕ و دۆڵە
هه‌ر لووزه‌وی به‌فراوه ده‌کا هاژه له هه‌ڵدێر
هه‌ر تاوڵ و ڕه‌شماڵه به داوێنی چیاوە
هه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و داوەتی بێریانه به بلوێر
زاخاوی دڵان حیله وو کۆڕژنی کەحێلە
تاوێنی خه‌مان ده‌نگی مه‌ڕ و به‌رغه‌ل و هاوێر
خۆزگه‌م به‌وه ئه‌و فه‌سڵه به چاوانی ده‌بینێ
ژین نرخی لەلای خاوه‌نی بیناییه، نه‌ک کوێر