ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٨٢. جووتە مەم
ئەی جووتە مەمت عەینی هەڵووی تازە فەریکە
فێداری دەسی تۆیە دڵم، چارەسەری کە

گیان بۆتە پەپوولێک و لە دەوری شەمی ڕووتە
تا باڵ و پەڕی، پاکی نەسووتاوە دەری کە

چاوت کە بە هاوکاری برۆت خەڵکی دەکووژێ
ئەگریجە لەپای چی لەگەڵ ئەو جووتە شەریکە؟ !

دوژمن دەیەوێ تۆ بە تەڵا هەڵخەڵەتێنێ
یا جوابی بە تێڵا بدە، یا جارێ کەری کە!

ئەم هۆنەرە بێ‌چاوە کە سەوداسەری تۆیە
تاوێ وەرە دەس باوێ ملی، بەختەوەری کە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
مەلا غەفوور دەباغی (حافزی مهابادی)، ساڵی ١٣٥٤ی کۆچی ـ هەتاوی.
ئاسۆی ڕوون، چاپی یەکەم ١٣٩٤ی هەتاوی، لاپەڕە ٧٩.
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٨.

پەراوێز edit