شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: جووتە مەم سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - مەلا غەفوور دەباغی (حافزی مهابادی)، ساڵی ١٣٥٤ی کۆچی ـ هەتاوی. - ئاسۆی ڕوون، چاپی یەکەم ١٣٩٤ی هەتاوی، لاپەڕە ٧٩. - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٨. ئەی جووتە مەمت عەینی هەڵووی تازە فەریکە فێداری دەسی تۆیە دڵم، چارەسەری کە گیان بۆتە پەپوولێک و لە دەوری شەمی ڕووتە تا باڵ و پەڕی، پاکی نەسووتاوە دەری کە چاوت کە بە هاوکاری برۆت خەڵکی دەکووژێ ئەگریجە لەپای چی لەگەڵ ئەو جووتە شەریکە؟ ! دوژمن دەیەوێ تۆ بە تەڵا هەڵخەڵەتێنێ یا جوابی بە تێڵا بدە، یا جارێ کەری کە! ئەم هۆنەرە بێ‌چاوە کە سەوداسەری تۆیە تاوێ وەرە دەس باوێ ملی، بەختەوەری کە ++++++++++++++++++++++