وه‌های فه‌رمووه ڕه‌سوولی ئه‌کڕه‌م
سڵاوی خوای لێ بێ هه‌موو ده‌م
مرۆ پیر ده‌بێ هێزی نامێنێ
دوو خسڵه‌تی ئه‌و جحێڵ ده‌مێنی
یه‌کێ ته‌ماحی بێ حه‌د و سنوور
یه‌کێ ئاره‌زوی زۆر درێژ و دوور
چاوت نابه‌ستم خۆی به‌رحزوورە
گۆشتی سه‌رچه‌په‌ر وته‌ی مه‌شهوورە
وا نه‌خوشێکمان که‌وتووه له ماڵێ
به شه‌و ده‌ناڵێ به ڕۆژ ده‌ماڵێ
هۆشی تاساوه له تاو مشته‌ری
ئاگری به‌ری داویه له سه‌ری
خۆ به زل زانین هی تازەکوڕە
گه‌وج و نه‌زانن لێ‌یان ببوورە
له ناو ئافره‌تان ئه‌م په‌نده باوە
له گه‌لێ شوێن و جێگا وتراوە
ژن ده‌ڵێن مه‌چۆ بن نیسێی به‌ردی
جێی هومێد نییه وه‌ک به‌قای مێردی
سڵاوی خوای لێ بێ هه‌موو ده‌م
مرۆ پیر ده‌بێ هێزی نامێنێ
دوو خسڵه‌تی ئه‌و جحێڵ ده‌مێنی
یه‌کێ ته‌ماحی بێ حه‌د و سنوور
یه‌کێ ئاره‌زوی زۆر درێژ و دوور
چاوت نابه‌ستم خۆی به‌رحزوورە
گۆشتی سه‌رچه‌په‌ر وته‌ی مه‌شهوورە
وا نه‌خوشێکمان که‌وتووه له ماڵێ
به شه‌و ده‌ناڵێ به ڕۆژ ده‌ماڵێ
هۆشی تاساوه له تاو مشته‌ری
ئاگری به‌ری داویه له سه‌ری
خۆ به زل زانین هی تازەکوڕە
گه‌وج و نه‌زانن لێ‌یان ببوورە
له ناو ئافره‌تان ئه‌م په‌نده باوە
له گه‌لێ شوێن و جێگا وتراوە
ژن ده‌ڵێن مه‌چۆ بن نیسێی به‌ردی
جێی هومێد نییه وه‌ک به‌قای مێردی