ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٨٠. ئاردی خۆم لێکرد که‌په‌کم دابێشت
ئاردی خۆم لێکرد که‌په‌کم دابێشت
گه‌لێکم تاڵی و سوێری دنیا چێشت

نه‌خه‌وتووم له سه‌ر ڕێگای ئه‌م و ئه‌و
تا خه‌ونی ئاڵۆز ببینم به شه‌و

زۆرم جه‌فا دی له ڕێی دڵداری
بوومه شوانه‌که‌ی حه‌ق نادیاری

بۆیه که‌سی خۆت پێت هه‌ڵده‌کاڵێ
ڕێوی ده‌ره‌وه‌ی، شێری له ماڵێ

هه‌ر ژنێ به ده‌م پیاوا هه‌ڵشاخی
ماڵی بۆ چۆل که‌ و ڕاکه بۆ شاخی

به‌قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و که‌س هه‌ڵنه‌تیزێ
ئاش له میزتن بێ ڕۆژێک ده‌میزێ

هه‌تاکوو که‌لـله‌م ‌ ده‌دروون له جاوی
له بیرم ناچێ ده‌ردی بێ‌چاوی

ده‌توانم ئازار نه‌ده‌م دڵی که‌س
چ بکه‌م له حه‌سوود له خۆشی تووڕه‌س!

به شان و قۆڵت بیبه‌ی بۆ کابە
پێی زیاره‌ت که‌ی هه‌موو ئه‌سحابە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٦.

پەراوێز edit