به‌ڵام هەر ژنێ مێرد بیکا تڕ‌ۆ
بە هەموو عاڵەم ناکرێ پەڕۆ
پیاو ئەگەر شێرە یاخۆ پڵنگە
ژن دەرکی نەکا، کەمتر لە پنگە
ژنی وا هه‌یه پیاو ده‌کا به په‌ند
هه‌ر ژنیشه پیاو ده‌کا سه‌ربڵه‌ند
پەندی پێشینیان خۆراکی گیانە
مۆسیقای دڵه، باخچه‌ی ژیانه
پەندی پێشینیان یادگارییە
میراتی کۆنی کوردەوارییە
پەندی پێشینان گەلێ پیرۆزە
مایەی شانازی بۆ گەل و هۆزە
پەندی پێشینان بەڵگەی خەباتە
دیاردەی مێژووی گەل و وڵاتە
به به‌ردی دوژمن لێت بێته‌وه پۆست
نایه‌شێ به قه‌ت گڵی ده‌ستی دۆست
ئه‌گه‌ر باری که‌ر تفه‌نگ بێ پاکی
گورگ تووشی بێ ده‌یخوا به چاکی
بە هەموو عاڵەم ناکرێ پەڕۆ
پیاو ئەگەر شێرە یاخۆ پڵنگە
ژن دەرکی نەکا، کەمتر لە پنگە
ژنی وا هه‌یه پیاو ده‌کا به په‌ند
هه‌ر ژنیشه پیاو ده‌کا سه‌ربڵه‌ند
پەندی پێشینیان خۆراکی گیانە
مۆسیقای دڵه، باخچه‌ی ژیانه
پەندی پێشینیان یادگارییە
میراتی کۆنی کوردەوارییە
پەندی پێشینان گەلێ پیرۆزە
مایەی شانازی بۆ گەل و هۆزە
پەندی پێشینان بەڵگەی خەباتە
دیاردەی مێژووی گەل و وڵاتە
به به‌ردی دوژمن لێت بێته‌وه پۆست
نایه‌شێ به قه‌ت گڵی ده‌ستی دۆست
ئه‌گه‌ر باری که‌ر تفه‌نگ بێ پاکی
گورگ تووشی بێ ده‌یخوا به چاکی