ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧٧. سه‌فه‌ر و سه‌و‌دا دوو به‌ڵگه‌ی چاکن
سه‌فه‌ر و سه‌و‌دا دوو به‌ڵگه‌ی چاکن
تاقیکه‌ره‌وه‌ی پاک و ناپاکن

کێ گوێلکی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی بێنێ
هه‌ر گوێره‌وساری به‌ ده‌ست ده‌مێنێ

له‌ هه‌وراز و لێژ قه‌ت مه‌ڵێ کوتن
له‌ به‌ر با هه‌گیز مه‌کێشه‌ تووتن

به‌ زاوابه‌ندی هه‌تاکوو مردن
نه‌که‌ی بچیه‌ سه‌ر ماڵی بابی ژن

زستان بیه‌وێ خه‌ڵکی بکا قڕ
به‌ شه‌و سایه‌قه ‌و به‌ ڕۆژ هه‌وری پڕ

پیاو مناڵی خۆی که‌م ڕووی بداتێ
نه‌وه‌ک بێ‌ئه‌وان هه‌ڵنه‌کا ساتێ

تۆڵه‌یان له‌ بیر ناچێ دوو دڵ‌پڕ
نه‌ مار کلکی خۆی، نه‌ باغه‌وان کوڕ

بنی هه‌مبانه‌ت‌ کونی تێدا بێ
به‌ جه‌واڵ تێی که، ‌ هێشتا پڕ نابێ

ده‌ڵێن هەر ژنێک مێرد بیکا سەنگین
عاڵەم هەڵستێ، پێی نابێ نەنگین؛
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٣.

پەراوێز edit