ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧٦. بۆژۆ بوو ئەوی خۆی لە پێناو نا
بۆژۆ بوو ئەوی خۆی لە پێناو نا
هی شاخی هات و هی باخی ڕاونا

کەس بوو بە ناکەس، ناکەس بوو بە کەس
قەدیم‌وەجاخان دەرچوون بە عەبەس

چرای مەزڵوومان کز و بێ نوورە
ئاوی زاڵمان سەر بەرەو ژوورە

دایک که‌ بوو به باوه‌ژن دیاره‌
باوکیش هه‌ر ئه‌بێ به‌ باوه‌ پیاره‌

چکۆلەترین کردەوەی عیسان
لە سەد قسەی زل باشترە دیسان.

که‌سێ به‌ زۆر و به‌ که‌شمه‌که‌شی
عیلاقه‌ی بکه‌ن پیس نابێ له‌شی

کێ عیشقی گه‌لی به‌ دڵدا ناچێ
ئاوی ئاموون و توونی‌بابا چێ

که‌سێ دایکی خۆی نه‌دا به‌ خه‌ته‌ر
به‌ دایکی خه‌ڵکی چۆن نابا زه‌فه‌ر

ده‌ڵێن پاییزی سه‌روه‌شێن چاکه‌
گوایه‌ زستانی خۆش ده‌بێ کاکه‌
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٢.

پەراوێز edit