شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: بۆژۆ بوو ئەوی خۆی لە پێناو نا سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٢. بۆژۆ بوو ئەوی خۆی لە پێناو نا هی شاخی هات و هی باخی ڕاونا کەس بوو بە ناکەس، ناکەس بوو بە کەس قەدیم‌وەجاخان دەرچوون بە عەبەس چرای مەزڵوومان کز و بێ نوورە ئاوی زاڵمان سەر بەرەو ژوورە دایک که‌ بوو به باوه‌ژن دیاره‌ باوکیش هه‌ر ئه‌بێ به‌ باوه‌ پیاره‌ چکۆلەترین کردەوەی عیسان لە سەد قسەی زل باشترە دیسان. که‌سێ به‌ زۆر و به‌ که‌شمه‌که‌شی عیلاقه‌ی بکه‌ن پیس نابێ له‌شی کێ عیشقی گه‌لی به‌ دڵدا ناچێ ئاوی ئاموون و توونی‌بابا چێ که‌سێ دایکی خۆی نه‌دا به‌ خه‌ته‌ر به‌ دایکی خه‌ڵکی چۆن نابا زه‌فه‌ر ده‌ڵێن پاییزی سه‌روه‌شێن چاکه‌ گوایه‌ زستانی خۆش ده‌بێ کاکه‌ ++++++++++++++++++++++