گوێ بگرە پەندی هەموو کەس بیستوو
ڕامەپەڕێنە قەت سەگی نوستوو
کاکە زۆر بۆ لای خۆتی مەتاشە
نە شیش بسووتێ نە کەباب باشە
بێ‌تامە گەلێ شتی سپی و سۆڵ
هەر لە دوور خۆشە ئاوازی دەهۆل
دیاره ئەو کەسە قسەی ناچەسپێ
لە گیرفانیدا هەلپەڕێ ئەسپێ
ئەم پەندەم لەلا گەلێ عەزیزە
خۆزگە بەو باغە ورچی لێ زیزە
پێت خۆشه عه‌یبت قه‌ت ده‌رنه‌که‌وێ
عه‌یبی که‌س مه‌ڵێ تۆ لێر و له‌وێ
که‌سێ عه‌یبی خۆی بێته به‌رچاوی
ڕه‌وا نابینێ به که‌س به‌دناوی
بۆیه خاوه‌نکار هه‌ر ده‌ڵێ زوو کە
پێمه‌ڕه به ده‌ست فه‌عڵاوه سووکە
زانا ئه‌شێ هه‌ر بۆی بدرکێنی
نه‌زان نه‌قیزه‌ی تێ‌بوه‌ژێنی
ڕامەپەڕێنە قەت سەگی نوستوو
کاکە زۆر بۆ لای خۆتی مەتاشە
نە شیش بسووتێ نە کەباب باشە
بێ‌تامە گەلێ شتی سپی و سۆڵ
هەر لە دوور خۆشە ئاوازی دەهۆل
دیاره ئەو کەسە قسەی ناچەسپێ
لە گیرفانیدا هەلپەڕێ ئەسپێ
ئەم پەندەم لەلا گەلێ عەزیزە
خۆزگە بەو باغە ورچی لێ زیزە
پێت خۆشه عه‌یبت قه‌ت ده‌رنه‌که‌وێ
عه‌یبی که‌س مه‌ڵێ تۆ لێر و له‌وێ
که‌سێ عه‌یبی خۆی بێته به‌رچاوی
ڕه‌وا نابینێ به که‌س به‌دناوی
بۆیه خاوه‌نکار هه‌ر ده‌ڵێ زوو کە
پێمه‌ڕه به ده‌ست فه‌عڵاوه سووکە
زانا ئه‌شێ هه‌ر بۆی بدرکێنی
نه‌زان نه‌قیزه‌ی تێ‌بوه‌ژێنی