گه‌لێ که‌س کوشته‌ی یاری دڵخوازن
کچان به مه‌یلی خۆیان ده‌خوازن
قه‌دیمی ده‌ڵێن به خۆ مه‌نازن
ئه‌وی دڵخوازن، هه‌ر مارانگازن
هه‌ن به ڕواڵه‌ت شۆخ و لەبارن
به‌ڵام دوورکوژی نزیک خه‌سارن
هێنده به فیز و تیزه ئه‌و لاوە
هه‌ر ده‌ڵێی دۆمه و خه‌لات کراوە
زیاد له ئه‌ندازه خۆ مهپارێزە
نه‌خوشه هه‌ر که‌س به قێزوبێزە
کێ لە که‌سپ و کار بە قیز و بۆیە
بمرێ وەباڵی بە ئەستۆی خۆیە
ئێژن تەوەزەل چەشنی دۆڵپایە
قورسایی ژینی لە مڵ خەڵکایە
وەک قیلی کەوای سپی بێ وایە
یان خەرەنگەزی بن کلکی گایە
کەسێک شعووری لە چاوی دابێ
نەزانە، با لە سەت ئاوی دابێ
کچان به مه‌یلی خۆیان ده‌خوازن
قه‌دیمی ده‌ڵێن به خۆ مه‌نازن
ئه‌وی دڵخوازن، هه‌ر مارانگازن
هه‌ن به ڕواڵه‌ت شۆخ و لەبارن
به‌ڵام دوورکوژی نزیک خه‌سارن
هێنده به فیز و تیزه ئه‌و لاوە
هه‌ر ده‌ڵێی دۆمه و خه‌لات کراوە
زیاد له ئه‌ندازه خۆ مهپارێزە
نه‌خوشه هه‌ر که‌س به قێزوبێزە
کێ لە که‌سپ و کار بە قیز و بۆیە
بمرێ وەباڵی بە ئەستۆی خۆیە
ئێژن تەوەزەل چەشنی دۆڵپایە
قورسایی ژینی لە مڵ خەڵکایە
وەک قیلی کەوای سپی بێ وایە
یان خەرەنگەزی بن کلکی گایە
کەسێک شعووری لە چاوی دابێ
نەزانە، با لە سەت ئاوی دابێ