ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧١. که‌وتوونه گه‌مه و گز و فت لێمان
که‌وتوونه گه‌مه و گز و فت لێمان
ئاسکی نه‌گیراو ده‌بەخشن پێمان

ئاسکی نه‌گیراو چه‌نده، ئه‌وندە
خورما له به‌غدا زۆر و زه‌وندە

به پێلاو بده له ته‌وقی سه‌رمان
حاشا له وه‌عده‌ی دووری سه‌رخه‌رمان

قه‌رزکوێر ئه‌گه‌ر که‌وشت بۆ باوێ
هه‌ڵیگره‌ و بڕۆ، کێشه‌ی پێ ناوێ

قه‌رز کۆن ده‌بێ، نافه‌وتێ به‌ڵام
یه‌خه‌ی قه‌رزدار مه‌گره به‌رده‌وام

قه‌رز کۆن کردن هۆی نه‌دارییە
ده‌سته‌نگی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییە

کێ قه‌رزی خه‌ڵکی نه‌دا به ئانقه‌ست
ده‌ستی هومێدی به یه‌کجاری به‌ست

سه‌ڵا له‌و که‌سه‌ی قه‌رزی دوا خرا
ده‌رکی متمانه‌ی له‌ سه‌ر داخرا

به‌سیانه جارێک بۆیان ڕێک‌که‌وێ
بۆ زستان شه‌وێ، بۆ پیران ته‌وێ
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٩٧.

پەراوێز edit