ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧٠. ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی فه‌خری عاله‌مە
ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی فه‌خری عاله‌مە
مه‌زنترینی نه‌سلی ئاده‌مە

فه‌قیر که دیار بێ، که‌سی یار نییە
که‌س لێی ناپرسێ کاتێ دیار نییە

له حاست پیاوه‌تی به‌نده و غوڵامم
چاکه‌ت بۆم نه‌بێ، به‌رزه ‌مه‌قامم

دوژمنی دوژمن به دۆست بزانە
دۆستی دوژمنت بۆ تێهه‌ڵدانە

کێ بۆ خۆی بژی له عه‌قڵ زویره
ئه‌و که‌سه‌ ژیره خه‌ڵکی له‌ بیرە

کێ دلئاوایه و هیممه‌ت‌ بڵه‌ندە
ماڵیشی که‌م بێ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندە

که‌سێ له خێر و چاکه بێزارە
گه‌نجی دنیای بێ ڕووت و نه‌دارە

پشتت نینۆکی خۆت نه‌یخورێنێ
سه‌ت نینوکی تر خورووی نامرێنێ

حه‌سوود حه‌ز ده‌کا هه‌تا بمێنی
نینۆکت نه‌بێ سه‌رت بخورێنی
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٩٦.

پەراوێز edit