ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦٩. کابرایه‌ک ڕێیان نه‌دا له‌و دێیه‌
کابرایه‌ک ڕێیان نه‌دا له‌و دێیه‌
ده‌یپرسی ماڵی کوێخا له‌ کوێیه‌!

ئه‌و شۆڕه‌لاوه‌ی شێر ده‌ته‌زێنێ
له‌ داوی عیشقا موو ناپسێنێ

زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه ‌له‌تاو که‌نیشکێ
نه‌ ده‌زووه‌ بپسێ، نه‌ ده‌رزییه‌ بشکێ

شاعیر که‌ زانی قافیه‌ ته‌نگه‌
دێته‌وه ‌بیری هه‌رچی جه‌فه‌نگه‌

کۆزی کاره‌گه‌ڵ ببینه‌ ئه‌مجار
قه‌پووچک داگره‌ له‌ ماستی توێدار

که‌م ده‌کا نرخی قاڵی که‌مێ ده‌ڵب
هه‌ر بۆ خاوه‌نی خاسه‌ ماڵی قه‌ڵب

هه‌وهه‌وی سواران هیچیان پێ نه‌کرا
به‌ شڵپه‌شڵپی پیرێژن چ کرا؟

به‌ ده‌ردێکه‌وه‌ ئه‌مساڵ دوچارم
ڕۆژێ له‌ دارم ڕۆژێ له‌ خوارم

ژینی بێ‌خه‌ته‌ر پاشایه‌تییه
سه‌روه‌ت له‌ش‌ساغی و هێمنایه‌تییە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٩٥.

پەراوێز edit