ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٧٤. له‌ ڕه‌سه‌نی چاک ده‌بێ شتی چاک
له‌ ڕه‌سه‌نی چاک ده‌بێ شتی چاک
له‌ ماینی حدوود یه‌کسمی چالاک

قۆزی بێ زواد‌ قاوه‌ قاوێتی
ترخێنه‌ی بێ‌تام شه‌و پڵاوێتی

لە کن ئاسنگەر کەسێ دانیشێ
بەرگی دەسوتێ یا سەری دێشێ

له‌ سه‌ری مه‌ڕۆ حه‌یات با نه‌به‌م
با لێفه‌ له‌ سه‌ر هه‌تیو لا نه‌به‌م

کێ پەسند ناکا قسەی وا بەجێ
دەست ئەگەر شکا خوار دێتەوەجێ

که‌س په‌نا نابا بۆ سێبه‌ری کوند
ئه‌گه‌ر جێی نه‌بێ له شار و له‌ گوند

دووڕوو قسه‌یان بێ ئیعتیباره‌
وه‌ک نیسک نه‌ به‌ر نه‌ پشتی دیاره‌

لە کەڕەمی کەم مەگرە بەهانە
کەمی هێندێ کەس، بە زۆر بزانە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ١٠٠.

پەراوێز edit