ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦١. ماڕێک به خێو که‌ی به قه‌ند و شیری
ماڕێک به خێو که‌ی به قه‌ند و شیری
خزمه‌تی بکه‌ی تا کاتی پیری،

چاکه له‌گه‌ڵ ئه‌و بکه‌ی به‌رده‌وام
به ده‌وریدا بێی وه‌ک به‌نده‌ و غوڵام،

ڕۆژێ له قاچ و قولت ده‌ئاڵێ
پرزه‌ت لێ ده‌بڕێ، ده‌تخاته چاڵێ؛

وایه ئاکامی دۆستایه‌تی مار
به وته‌ی مه‌شهوور: شه‌رعی مار به دار!

شێر هه‌رگیز ناخوا جێ ده‌می ڕێوی
ئه‌گه‌ر له برسان بمرێ له کێوی،

هه‌ڵۆ ناچێته هێلانه‌ی قاڵاو
گه‌ر هه‌ڵپڕووکێ له‌به‌ر سووره‌تاو.

ماڵ چونکی هه‌را و هوریای که‌م بووه
هه‌ر ده‌ڵێی ئاشه ‌و ئاوی که‌وتووە

ده‌ڵێن مامه گیان گونت به چه‌نده؟
ده‌ڵێ به سه‌نگ و ته‌رازوو به‌ندە!

گه‌ر بۆ تۆ هه‌بێ له‌چک بەسه‌رێ
بۆ منیش ده‌بێ کڵاو لەسه‌رێ
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٨٧.

پەراوێز edit