ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٦٠. کێ ترس و باکی نییه له دوژمن
کێ ترس و باکی نییه له دوژمن
پێی بانادرێ هه‌رگیز به‌نی ژن

پێت درێژ مه‌که زیاد له ئه‌ندازە
سه‌ره‌ڕۆ مه‌به، ‌ ئیزن بخوازە

به که‌ڵه‌زه‌ڕی بۆت ناچێته سه‌ر
دنیا به پووشی نه‌گیراوه سه‌ر.

له چاونه‌زێری وازبێنی چاکە
به‌و گه‌ز و ڕبه‌ت ناده‌نێ کاکە

دوعات ئه‌وه بێ شیرین تاڵ نه‌بێ‌
قه‌ت ناته‌باییت له‌ نێو مال نه‌بێ.

ژن به پیاوی کوت تۆ هیچ مه‌کڕە
ئیتر ده‌بێته چه‌پەره ‌شڕه‌

بێ وه‌فا زۆرن له ژن و پیاوا
چاکه و پیاوه‌تی ده‌ده‌ن به ئاوا،

بێ به‌قا و سپڵه‌ن هه‌روه‌ک پشیلان
سێبه‌ریان چه‌شنی توودڕک و شیلان.

بی، هه‌نار و به‌ی که‌ی دێنێته به‌ر؟
شه‌خته‌ نابێته شنه‌بای سه‌حه‌ر
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٨٦.

پەراوێز edit