ده‌ڵێن ئاده‌می ته‌یری بێ باڵە
له چۆڵ و چیا وێڵ و عه‌بداڵه؛
گا له پێده‌شته، گا له ده‌م یاڵە
ڕۆژێ دووروڵات، ڕۆژێ له ماڵه
دوو شت هەن باشن، هه‌م هۆی نه‌مانن
ئاگر و ئاون وا بێ ئامانن.
که‌سێ تاوس و تووتی خۆش ده‌وێ
ڕێی هیندوستانی ده‌بێ به‌رکه‌وێ؛
کێ شۆری که‌عبه‌ی له‌سه‌ری دابێ
ده‌ربه‌ستی چەقڵی موغیلان نابێ.
باب ده‌سهه‌ڵاتی دا به عه‌ولادی
ده‌بێ بچێژێ ده‌ردی بێمرادی
کێ له زۆرزانی، بابای عهیارە
نێوبانگی له گشت دێهات و شاره،
کێ به قه‌ت هه‌مو که‌س قینئهستوورە
کێ له خوێنڕشتن ئازا و جه‌سووره،
کێ ڕۆژی ده‌عوا مه‌ردی مه‌یدانە
سوارچاک و ڕەشید، شێری ده‌ورانه
له چۆڵ و چیا وێڵ و عه‌بداڵه؛
گا له پێده‌شته، گا له ده‌م یاڵە
ڕۆژێ دووروڵات، ڕۆژێ له ماڵه
دوو شت هەن باشن، هه‌م هۆی نه‌مانن
ئاگر و ئاون وا بێ ئامانن.
که‌سێ تاوس و تووتی خۆش ده‌وێ
ڕێی هیندوستانی ده‌بێ به‌رکه‌وێ؛
کێ شۆری که‌عبه‌ی له‌سه‌ری دابێ
ده‌ربه‌ستی چەقڵی موغیلان نابێ.
باب ده‌سهه‌ڵاتی دا به عه‌ولادی
ده‌بێ بچێژێ ده‌ردی بێمرادی
کێ له زۆرزانی، بابای عهیارە
نێوبانگی له گشت دێهات و شاره،
کێ به قه‌ت هه‌مو که‌س قینئهستوورە
کێ له خوێنڕشتن ئازا و جه‌سووره،
کێ ڕۆژی ده‌عوا مه‌ردی مه‌یدانە
سوارچاک و ڕەشید، شێری ده‌ورانه