ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٨. پیاو چەقۆیە، ژن بۆتە هەسانی
پیاو چەقۆیە، ژن بۆتە هەسانی
تیژ و کولی ئەکا بە هۆی زمانی

ڕق هەیە چەن ماڵ ئاوەدان دەکا
ڕقی واش هەیە ماڵ وێران دەکا

هێدی به، تا خوێن دەبزوێ لە ڕەگ
قەدیمی دەڵێن شەڕ هاتوە بۆ سەگ.

شەڕ ئیرادە بەو سەر و سمێڵەوە
تووشیش بووی، ڕێگای ئاشتی بێڵەوە.

زۆر دەرهەڵ مەبه، هۆش مەتارێنە
چاوت سوور نەبێ، کەف مەچارێنە.

کاکی خۆم دنیا زۆری پێ دەوێ
ڕۆژیکی وا دێ چاو وە چاو کەوێ.

وەک دەڵێن هەر کێو وە کێو ناکەوێ
ئادەمێ حۆجەی بە یەکتر ئەوێ.

مەشهووره بزن بۆ تاقە شەوێ
جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ.

کەسێ به پیری فێر ببێ پڵاو
لە باتی دەمی، دەس دەبا بۆ چاو.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٨٤.

پەراوێز edit