ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٥٧. برین تا گەرمە سووک و بێ‌ترسە
برین تا گەرمە سووک و بێ‌ترسە
کە ساردەوە بوو بەژان و قورسە

سووتاوە لە سوێی خاڵی گەردەنێ
هێند تامەزرۆیە بە دۆش دەژەنێ

ڕووبینی و ڕیا بۆ بەرحوزوورە
چاو حەیا لە چاو دەکا، مەشهوورە

سەولە زیاد نابێ بە کلکەسووتە
وڵامی دەدرێ بە تووتە تووتە

خاڵە گیان! بۆیە پێت دەڵێم خاڵە
چۆلەکە بگری بۆ ئەو مناڵە

نابووتی دەستی پەڵپ و بیانووم
لە ساجی عەلی ناوم کەبانووم

تاسەم لێت نەشکا ناردی بە دووتا
بۆ نانی بەسەر سێڵەوە سووتا؟

هاوین چوو، دڕا لێفەی فەقیری
چەن تاڵە ژینی فەقیری و پیری

ژن تۆسنیش بن، له فەقیریانە
تۆران و زیز بوون شیر و تیریانە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٨٣.

پەراوێز edit