شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ماڕێک به خێو که‌ی به قه‌ند و شیری سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٨٧. ماڕێک به خێو که‌ی به قه‌ند و شیری خزمه‌تی بکه‌ی تا کاتی پیری، چاکه له‌گه‌ڵ ئه‌و بکه‌ی به‌رده‌وام به ده‌وریدا بێی وه‌ک به‌نده‌ و غوڵام، ڕۆژێ له قاچ و قولت ده‌ئاڵێ پرزه‌ت لێ ده‌بڕێ، ده‌تخاته چاڵێ؛ وایه ئاکامی دۆستایه‌تی مار به وته‌ی مه‌شهوور: شه‌رعی مار به دار! شێر هه‌رگیز ناخوا جێ ده‌می ڕێوی ئه‌گه‌ر له برسان بمرێ له کێوی، هه‌ڵۆ ناچێته هێلانه‌ی قاڵاو گه‌ر هه‌ڵپڕووکێ له‌به‌ر سووره‌تاو. ماڵ چونکی هه‌را و هوریای که‌م بووه هه‌ر ده‌ڵێی ئاشه ‌و ئاوی که‌وتووە ده‌ڵێن مامه گیان گونت به چه‌نده؟ ده‌ڵێ به سه‌نگ و ته‌رازوو به‌ندە! گه‌ر بۆ تۆ هه‌بێ له‌چک بەسه‌رێ بۆ منیش ده‌بێ کڵاو لەسه‌رێ ++++++++++++++++++++++