ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
١٢. هەر خوویەک مرۆ گرتی بە شیری
هەر خوویەک مرۆ گرتی بە شیری
بۆی تەرک نابێ زەمانی پیری

تازە خۆت دەکەی تووش دەردەسەری
بە پیری سەری کەڵاش می‌کەری

بۆ ئێشی بچووک قەت تێ‌مەکۆشە
گۆم هەتا قوڵ بێ بۆ مەلە خۆشە

ئەوەی نەفام و بێ هۆش و گوێیە
کوتەک دەزانێ قۆناغی کوێیە

ئەمینی خەڵکە پیاوی داوێن پاک
ئالک زیاد دەکا لە خۆی ئەسپی چاک

دۆستی به‌‌ڕاستی کوا ئەم زەمانە
زۆرتری ڕەفیق بۆ نان و خوانە

بە دەس مسی قاڵ بکەی بە هەویر
نەک دەستە و نەزەر لە خزمەت ئەمیر

ئاشی فرەخێو ئەوەندە دێنێ
کاکی ئاشەوان خۆی بی‌قرتێنێ

گەورەیی خەرجی پێویستە مەگری
کێ بانی زۆرە زیاترە بەفری
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٨.

پەراوێز edit