ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
١٣. وەک خۆهەڵکێشان عەیبێکی زلە
وەک خۆهەڵکێشان عەیبێکی زلە
بە کروزانەوەش دێتەخوار پلە

بەکەر ناوێرێ زلی بێ‌هونەر
ڕەپەڕەپ دەکا لە کورتانی کەر

دەزانم لای تۆ ئەم قسە تاڵە
قەباڵە ئەگەر زۆر هات بەتاڵە

هەتا قەباڵەی خوێندەوە، ڕێوی
کەوڵی لە حاجەت خرا لە کێوی

ئەوەی پاشملە شا سەر دەبڕێ
شەرتە ئاشکرا قسەی دەربڕێ

کەو ئەو کەوەیە بەرانبەر بە کەو
بخوێنێ ترس و باکی نەبێ لەو

لە مردن ترسی نییە کوری شێر
هەر بۆ سەربڕین چاکە بەرخی نێر

بەو مەرگە دەڵێن جێژنە پیرۆزە
کە لەگەڵ گەل و ئاواڵ و هۆزە

براگیان هێستا ئەسپ نەکڕاوە
ئاخور هەڵبەستن خەیاڵی خاوە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٩.

پەراوێز edit