شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: هەر خوویەک مرۆ گرتی بە شیری سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٨. هەر خوویەک مرۆ گرتی بە شیری بۆی تەرک نابێ زەمانی پیری تازە خۆت دەکەی تووش دەردەسەری بە پیری سەری کەڵاش می‌کەری بۆ ئێشی بچووک قەت تێ‌مەکۆشە گۆم هەتا قوڵ بێ بۆ مەلە خۆشە ئەوەی نەفام و بێ هۆش و گوێیە کوتەک دەزانێ قۆناغی کوێیە ئەمینی خەڵکە پیاوی داوێن پاک ئالک زیاد دەکا لە خۆی ئەسپی چاک دۆستی به‌‌ڕاستی کوا ئەم زەمانە زۆرتری ڕەفیق بۆ نان و خوانە بە دەس مسی قاڵ بکەی بە هەویر نەک دەستە و نەزەر لە خزمەت ئەمیر ئاشی فرەخێو ئەوەندە دێنێ کاکی ئاشەوان خۆی بی‌قرتێنێ گەورەیی خەرجی پێویستە مەگری کێ بانی زۆرە زیاترە بەفری ++++++++++++++++++++++