وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
ئێستاکە لە ھەر لاوە پەرێشان و بڵاوە
خاڵی سیەھ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو
بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە وو داوە
چون ماھ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل
نەعلی فەرەسی ڕشکی، مەھ و قورسی ھەتاوە
مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم
ھۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە
زۆر ھەممی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە
ھەر خوێنی شەھیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە
ئێستاکە لە ھەر لاوە پەرێشان و بڵاوە
خاڵی سیەھ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو
بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە وو داوە
چون ماھ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل
نەعلی فەرەسی ڕشکی، مەھ و قورسی ھەتاوە
مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم
ھۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە
زۆر ھەممی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە
ھەر خوێنی شەھیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە