شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە ئێستاکە لە ھەر لاوە پەرێشان و بڵاوە خاڵی سیەھ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە وو داوە چون ماھ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل نەعلی فەرەسی ڕشکی، مەھ و قورسی ھەتاوە مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم ھۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە زۆر ھەممی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە ھەر خوێنی شەھیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە ++++++++++++++++++++++