ئاڵەکۆک

شوکری فەزڵی add_a_photo
شوکری فەزڵی دیوانی شوکری فەزڵی
٣. پەشێواوە لە سەر سەفحەی عوزاری حاشیەی پەرچەم
بە قامەت سەروی بوستانە، بە ڕوخ وەک ماھی تابانە
عەقیقی لێوی عیسا دەم، ئەمیری جەمعی خووبانە

بە گەردن ئاھوویی چینە، بە کاکۆڵ خاڵی موشکینە
لە نەسلی ئادەمە ئەمما لە جوملەی حوور و غیلمانە

پەشێواوە لە سەر سەفحەی عوزاری حاشیەی پەرچەم
لە دەرکی مەعنییی خەتتی، خیرەد داماو و حەیرانە

عەجایب موعجیزێکم دی لە باغی حوسنی جانانە
لەسەر بەرگی گوڵی ئەحمەر بنەفشەزار و ڕەیحانە

لە بۆ نەخچیری دڵ ھەممی موھەییا نێرگسی مەستی
موژەی تیر و کەمان ئەبرۆ، بە غەمزە ئافەتی جانە
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit